بەپێی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی "دێرەبوون" بووە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و لە کاتژمێر 03:51:04ی پاشنیوەڕۆ بە قووڵایی 7 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیەوە ڕانەگەیەندراوە.







