بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری، ئەمڕۆ لە بەشی هەرس، جگەر و ناوبینی پێشوازی لە حاڵەتێکی نائاسایی کرا، کە مێرمنداڵێک بوو بەهۆی قوتدانی 3 پوولی دۆمینەوە گەیەندرابووە نەخۆشخانە.
دەستبەجێ لەلایەن تیمی پزیشکیی پسپۆڕەوە بە بەکارهێنانی ئامێری ناوبینی (نازوور) و بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی کراوە، پوولەکان بە سەلامەتی دەرهێنران و لە مەترسیی گیرانی کۆئەندامی هەرس ڕزگار کرا، هاوکات نەخۆشخانەکە دڵنیایی دەدات کە لە ئێستادا باری تەندروستیی نەخۆشەکە جێگیرە و بەرەو باشتربوون دەچێت.







