ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2026، یەکەی گۆڕینی زەویی کارت بۆ تاپۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی بەردەوامیی پڕۆسەی تاپۆکردنی زەویی کارت لە سنووری پارێزگای هەولێر، وێنەی تۆماری (516) زەویی دیکەی کارت لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو کراوە و ئامادەی ڕادەستکردنەوەیە.
بەپێی زانیارییەکانی یەکەکە، ئەم 516 کارتە وەک بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی (20ـی قەتەوی) ناسراو بە (تیماری 5000)ـی نیشتەجێبوون لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پڕۆسەی دەرکردنی وێنەی تۆمار (تاپۆ)ـکانیان کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا ئامادەن تاوەکو ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە.







