ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییی دا بە دابینکردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، باسم محەمەد خزر ئەلعەبادی، وەزیری نەوتی عێراق فەرمانی بە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و بەپەلە، بە مەبەستی ئامادەکردن و دابینکردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.







