قالیباف لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کرد: چ لە ڕوانگەی باوەڕ و قەناعەتەوە بووبێت، یان بەهۆی گرانی و بەرزیی تێچووی بژێویی ژیانەوە، ئەمەریکییەکان گوتیان: نەخێر بۆ جەنگ؛ ئێمەش پشتیوانی لەم پەیامە دەکەین.
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە کە بەشێکی زۆر لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ناکۆکییە سەربازییە دەرەکییەکان و هەڵکشانی خەرجییەکانی جەنگ و گرانیی سووتەمەنی، هۆکاری سەرەکیی سزادانی پارتی کۆماری بوون لەلایەن دەنگدەرانی ئەمەریکاوە لە سندووقەکانی دەنگداندا.







