قالیباف لە لێدوانێکدا کە لە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاوکرایەوە گوتی: جەنگە سەپێندراوەکان ئەوەیان بۆ ئەمەریکا و شوێنکەوتووانی لە ناوچەکەدا سەلماند کە سەردەمی دەستدرێژیکردن بەسەرچووە؛ ڕێبەری باڵای شۆڕشیش ستراتیژی سەربازیی ئێرانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئەگەری بە ڕوونی دەستنیشان کردووە.
قالیباف ئاشکرای کرد، ئێران وەڵامێکی زۆر بەهێز و ژیرانەی گەیاندووەتە ئەمەریکا و جەختی کردەوە: لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی واشنتندایە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەڵگیرسانی جەنگ بکات، چونکە هێزەکانی ئێران لە مەیدانی جەنگ و لە ڕووی توانای بەرگرییەوە گەیشتوونەتە لووتکەی ئامادەباشی.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی توندیشی دا کە هەر هەڵەیەکی نوێی ستراتیژی لەلایەن ئەمەریکاوە دەبێتە هۆی کردنەوەی گۆڕەپانێکی نوێی جەنگ، ئەو کاتەش واشنتن لە هەموو کات زیاتر تووشی ئاستەنگی دەبێت لە دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دەربازبوون.







