ماجید ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: هێشتا پابەندبوون بە ڕێڕەوی دانوستان لەلایەن هەردوو لایەنی ئەمەریکی و ئێرانییەوە بەردەوامە، ئێمەش وەک نێوەندگیر بە شێوەیەکی خێرا و کاتژمێر بە کاتژمێر ئاڵوگۆڕی پێشنیاز و پەیامەکانی نێوانیان دەکەین.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران بە وردی سەرقاڵی پێداچوونەوە و تاوتوێکردنی ئەو بیرۆکە و دەستپێشخەرییانەن کە لەلایەن دەوحەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە پێشکەشیان کراوە.







