بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی، ئەم هەنگاوە لەپێناو دابینکردنی پێداویستیی دراوی بیانییە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن؛ ڕوونیشیکردەوە کە پێدانی ئەم پشکە بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکان بە شێوازی دوو مانگ جارێک دەبێت و لە ساڵێکدا گەشتیار دەتوانێت لە زۆرترین ئاستدا 6 جار ئەم مافە لە ڕێگەی کەناڵ و بانکە فەرمییە ڕێپێدراوەکانەوە وەربگرێت.
بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لەم بڕیارە ڕەخساندنی کارئاسانیی زیاترە بۆ گەشتیاران تاوەکو بتوانن بە ئاسانی خەرجییەکانیان لە دەرەوەی وڵات پڕبکەنەوە، و دەستکەوتنی دراوی بیانی لە ڕێگە فەرمییەکانەوە مسۆگەر بکرێت.







