ترەمپ شەوی ڕابردوو لە میانەی کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی ئایۆوا ڕایگەیاند: "تا ئێستا بە ئارامی لەگەڵ ئێران مامەڵەم کردووە چونکە دەمەوێت گیانی خەڵک ڕزگار بکەم، بەڵام لە قۆناغێکدا ناچار دەبین لێدانێکی یەکلاکەرەوەیان لێ بدەین".
لە بەرامبەردا، ئێران بە توندی وەڵامی ئەو هەڕەشانەی دایەوە. محەمەد ئەکرەمی ، گوتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند: "هەر جەنگێکی داهاتوو لە جەنگی پێشوو درێژتر دەبێت و سەرۆکی ئەمریکا لەو پێگەیەدا نابێت کە بتوانێت کاتی کۆتاییهاتن یان مەرجەکانی شەڕەکە دیاری بکات."
هاوکات، ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ئەمریکی و ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە ترەمپ کردووە دەستبەجێ دوای هەڵبژاردنەکانی نێوەڕۆی خولەکە، هێرشێک بکاتە سەر ئێران. بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ترەمپ پێی باشترە ڕێگە بە درێژەدان بە دیپلۆماسی و دانوستانەکان بدرێت.







