کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی دادگای عێراق بڕیارێکی بە جێبەجێکردنی خێرا دەرکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یەکلاییکردنەوە، بەڵام سەرۆکی دەستەکە پێداگری لەسەر بڕیارە نایاساییەکانی دەکات و درێژە بە ڕێکارەکانی دەدات.
کۆڕەک تیلیکۆم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە: "سەرۆکی دەستەکە نەک هەر پابەندی حوکمی دادگا نەبووە، بەڵکو هەوڵی دروستکردنی بیانووی نوێ دەدات بۆ بەردەوامبوون لە ڕێکارە نایاساییەکانی بەرامبەر بە کۆمپانیاکەمان."
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم مافی خۆی بۆ داواکردنی قەرەبوو لە بەرامبەر ئەو زیانانەی بەهۆی جێبەجێنەکردنی حوکمی دادگاوە بەریکەوتووە، پارێزراوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕێکارانەی بەرامبەریان گیراوەتەبەر، پێشوەختە بووە، چونکە سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن لە نامەیەکدا کە بەرواری 29ـی ئۆکتۆبەری 2026ـی لەسەرە، هەوڵی داوە پاساو بۆ ئەو بڕیارانە بهێنێتەوە کە لە 1ـی نۆڤەمبەری 2026 دەریکردوون.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، کۆڕەک تیلیکۆم بە نیگەرانییەوە پرسیار دەکات: "ئایا ڕەوایە بڕیاری بەڕێوەبەرێک لە حوکم و بڕیارەکانی دادگای عێراق باڵاتر بێت".







