ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تشرینی دووەم،، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاریی کۆتایی خولی سێیەمی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی دیپلۆماسی بەڕێوەچوو، کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێکخراوە.
هەردوو تیپی وەرزشیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (چێک، پۆڵەندا، بولگاریا، ئەرمینیا) و فەلەستین یارییان کرد و لە ئەنجامدا، تیپی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بە ئەنجامی 4-2 بووە پاڵەوانی خولەکە.







