دەستەی دەستپاکی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دادگای تاوانەکانی سەلاحەدین، لە دۆسیەیەکدا کە لەلایەن دەستپاکییەوە لێکۆڵینەوەی تێدا کرابوو و ڕەوانەی دادگا کرابوو، بە شێوەی ئامادەبوو (حووکمی حوزووری) سزای 3 ساڵ زیندانیکردنی توندی بۆ هەردوو بەڕێوەبەری پێشووی بەشی وردبینی و بەڕێوەبەری پێشووی کۆگاکانی پارێزگای سەلاحەدین دەرکرد.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بڕیارەکەی دادگا لەسەر بنەمای بەڵگەنامە باوەڕپێکراوەکان و بەپێی ماددەی 318 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969 دەرچووە، دوای ئەوەی ساغبووەوە کە ناوبراوان دەستیان هەبووە لە بردن و دزینی ئەو پارەیەی بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لە پڕۆژەکانی پارێزگاکە تەرخانکرابوو.







