ئەمڕۆ هەینی 6ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبارێت، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ کاریگەریی شەپۆلەکە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، هاوکات لە شەودا لە هەندێک کاتدا باران بە شێوەی لێزمە و هەورەبرووسکە دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر 22، سلێمانی 17، هەڵەبجە 21، دهۆک 20، زاخۆ 22، پیرمام 16، گەرمیان 24، چەمچەماڵ 22 و حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2026، کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها هەندێک کات باران بە شێوەی لێزمەباران و هەورەبرووسکە دەبێت و پێشبینیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پارێزگای هەولێر، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی شەممە بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبن: هەولێر 19، سلێمانی 15، هەڵەبجە 18، دهۆک 18، زاخۆ 19، گەرمیان 22، پیرمام 15، چەمچەماڵ 20 و حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی.







