بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی "گردەگۆزینە"، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی بڕینی دار بە شێوەی نایاسایی دەستگیر کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی دارستان، تۆمەتباران لە کاتی دەستگیرکردنیان ئۆتۆمبێلێک و مشارێکی داربڕینیان پێ بووە و بە شێوەیەکی نایاسایی دارێکی زۆریان بڕیوە.
لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، تۆمەتباران ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، تاوەکو ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.






