بەپێی نووسراوی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆ بە ژمارە 34702 لە ڕێکەوتی 1/11/2026، لەسەر بنەمای ماددەی 12 و خاڵی 30ـی پاشکۆی ڕێنمایی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نشینگەی هەرێمی کوردستان ژمارە 1ـی ساڵی 2021ـی هەموارکراو، بڕیاردراوە بە مەبەستی وەرگرتنی مۆری دەرچوون، تەنیا بڕی 500,000 (پێنجسەد هەزار) دیناری عێراقی وەک پێبژاردن لەو کەسانە وەربگیرێت، بەبێ ڕەچاوکردنی ماوە و ساڵانی مانەوەی نایاساییان لە هەرێم.
ئەم بڕیارە ئاسانکارییەکی گەورەیە بۆ ئەو بیانییانەی کە ساڵانێکی زۆرە بە نایاسایی لە هەرێمی کوردستان دەژین و بەهۆی نەبوونی نشینگەی فەرمییەوە سزایەکی دارایی ئێجگار قورسیان کەوتبووە سەر، بەم هەنگاوەش دەرفەتیان پێدەدرێت بە کەمترین تێچوو و بە شێوازێکی یاسایی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
وەزارەتی ناوخۆ جەخت دەکاتەوە کە پێویستە سەرجەم بیانییە نایاساییەکان ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و دەستبەجێ مامەڵەی دەرچوون و گەشتکردنەوەیان لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی نشینگە دەست پێبکەن.







