هاوکات سەبارەت بە ڕەوشی ئاوەڕۆکان و کۆبوونەوەی ئاوی باراناو، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوەڕۆی کەرکووک لە لێدوانێکدا بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: توانراوە سەرجەم کێشەکانی دروستبوونی لافاو و گیرانی ئاوەڕۆ لە گەڕەکەکانی شارەکەدا چارەسەر بکرێن و ڕەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمەکانی فەرمانگەکەیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی لەناکاو و پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان.







