لە میانی سەردانەکەدا، سیداد بارزانی هیوای زوو چاکبوونەوە و لەشساغیی بۆ ناوبراو خواست، هاوکات پەیامی خەمخۆری، ڕێزلێنان و پاڵپشتیی تەواوی سەرۆک بارزانی بۆ چاودێریکردن و چارەسەری پزیشکیی پێویست بە فەرماندە هاشم باپیر گەیاند.
لەلایەن خۆیانەوە، فەرماندە هاشم باپیر و خانەوادەکەی، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و سیداد بارزانی کرد بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە و بەردەوامیی پەرۆشی و ڕێزلێنانی سەرۆک لە مێژووی خەبات و فیداکاریی تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان.







