بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی کەشناسی، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمشەو بەم شێوازەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر، دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز دەبێت و کەشوهەوا بە بارانی کەمی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.
سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان: ڕێژەی دابارین بە بەرزی دەمێنێتەوە و تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیان هەورەبرووسکە و شەپۆلی لێزمەبارانی بەخوڕ بەردەوامییان دەبێت.







