دەقی راگەیەنراوی پارێزگاری هەولێر:-
بەهۆی بارانێکی زۆر، بەداخەوە چەندین گەڕەک و شوێنی هەولێر زیانی پێکەوتوەو ئاوێکی زۆر چووەتە ماڵان.
تەواوی تیمەکانی حکوومەت لە ئێشکگرتن و لەخزمەتی هاوڵاتیاندان.

له ههولێر 10 ههزار پارچه زهوی تری كارت تاپۆ دهكرێن
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە بە هۆی ئەو بارانبارینە زۆرە و کۆبوونەوەی ئاو لە چەندین شوێن و بۆ سەلامەتی هاووڵاتییان و قوتابییان، سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت.
دەقی راگەیەنراوی پارێزگاری هەولێر:-
بەهۆی بارانێکی زۆر، بەداخەوە چەندین گەڕەک و شوێنی هەولێر زیانی پێکەوتوەو ئاوێکی زۆر چووەتە ماڵان.
تەواوی تیمەکانی حکوومەت لە ئێشکگرتن و لەخزمەتی هاوڵاتیاندان.
هەرچەند لە ئێستادا باران وەستاوە بەڵام بۆ سەلامەتیی هاوڵاتییان و کارکردنی تیمەکان، دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بڕیارماندا:
١/ سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە باخچەی ساوایان تا زانکۆ، بە حکومی و ئەهلییەوە، پشووی فەرمی بێت.
٢/ سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکان دەسەڵاتیان پێدراوە، هەر فەرمانبەرێک کە ئەمشەو ئاو چووەتە ماڵییەوە یان بەهۆی ئاستەنگی هاتوچۆ نەتوانێ بەیانی دەوام بکات، غیاب نەدرێ و بە پشوو بۆی هەژماربکرێ.
٣/ تەواوی کارمەند و فەرمانبەرانی لایەنە خزمەتگوزاری و بەهاناوەچوونەکان، لە ئێشکگری بەردەوام بن.