پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا کە ئەمشەو 7ـی تشرینی دووەمی 2026 بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: وەک پارێزگای سلێمانی، دڵ و هۆش و بیرمان لەگەڵ پارێزگای هەولێری پایتەختی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و، هەر پنتێکی ئەم کوردستان و نیشتمانەدایە.
هاوکات د. هەڤاڵ ئەبوبەکر جەختی لە پشتیوانیی تەواوی پارێزگاکەی کردەوە و گوتی: لەگەڵ نزاکانماندا، ئامادەیی و پشتیوانیی تەواوی خەڵک و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بۆ هەر ئەرک و هەرەوەزی و هەماهەنگی و هاوکارییەکی پارێزگای هەولێر دووپات دەکەینەوە، داواخوازین لە خوای گەورە ئەم بارانەمان بۆ بکاتە بارانی ڕەحمەت و، هەمووان لە هەر زەحمەت، کارەسات و ڕووداوێکی نەخوازراو بپارێزێت.







