دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای ئازیز، بەڕێز مامۆستا میسال ئالوسی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی براتان، خوالێخۆشبوو (مثابر جەمال ئالوسی)مان پێگەیشت. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین بۆ ئەم کۆستە بەئازارە. لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە ئێوە و کەسوکاری ببەخشێت.







