بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، پێکهاتەی گشتیی پڕۆژەکە بەم شێوەیەیە:
دروستکردنی 4,419 مەتر ئاوەڕۆی سندووقی بە چاوە و قەبارەی جیاواز.
دروستکردنی 17,463 مەتر ئاوەڕۆی لوولەیی بە تیرەی جیاواز.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی شەقامی 60 مەتری لە نێوان شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتریی شاری هەولێر بەردەوامە، کە وەک یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ژێرخان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاوی باراناو و ڕێگریکردن لە لافاو هەژمار دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، پێکهاتەی گشتیی پڕۆژەکە بەم شێوەیەیە:
دروستکردنی 4,419 مەتر ئاوەڕۆی سندووقی بە چاوە و قەبارەی جیاواز.
دروستکردنی 17,463 مەتر ئاوەڕۆی لوولەیی بە تیرەی جیاواز.
دروستکردنی 3,400 مەتر جۆگەی کراوە.
وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم هەنگاوە لەپێناو ڕێکخستنی ئاراستەی باراناو، کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، و پاراستنی سەلامەتیی گشتی و ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانە لە وەرزی بارانباریندا.