پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی( فەرهاد محەمەد)ـم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو فەرهاد محەمەد و هەڤاڵ و هاوکارەکانی و هەموو نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.







