ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هاوکات خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5 - 10 کم/ک) و مەودای بینین لە نێوان (9 - 10 کم) دەبێت، پلەکانی گەرماش بە ڕێژەی (1 - 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2026، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە داوە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، خێرایی با لە نێوان (5 - 20 کم/ک) و مەودای بینینیش لە نێوان (9 - 10 کم) دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ئەمڕۆ 19 پلە - سبەی 20 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 16 پلە - سبەی 17 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 19 پلە - سبەی 19 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 20 پلە - سبەی 20 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 20 پلە - سبەی 20 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 18 پلە - سبەی 19 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 19 پلە - سبەی 20 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 23 پلە - سبەی 24 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 13 پلە - سبەی 14 پلە







