ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2026، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە داوە، لە کاتەکانی بەیانی تا ئێوارە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هاوکات بەهۆی کاریگەریی لاوازی نزمەپاڵەپەستۆیەک، لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە شاخاوی و سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە، هەروەها لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە سنوورییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە تا درەنگانی شەو و دواتر کۆتایی دێت. پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان کەمێک بەرز دەبنەوە، جگە لە سنووری دهۆک و زاخۆ کە نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ئەمڕۆ 21 پلە - سبەی 22 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 17 پلە - سبەی 18 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 20 پلە - سبەی 21 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 22 پلە - سبەی 23 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 21 پلە - سبەی 22 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 19 پلە - سبەی 19 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 20 پلە - سبەی 19 پلە
ئاکرێ: ئەمڕۆ 21 پلە - سبەی 21 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 26 پلە - سبەی 26 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 14 پلە - سبەی 14 پلە







