بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی دوێنێ دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم، کەشناسی ڕایگەیاندووە لە ئەنجامی هاتنی کاریگەریی کەشێکی ناجێگیر بۆ سەر ناوچەکە، لە کاتەکانی بەیانییەوە بارانبارین بە شێوەی نمەباران و هەندێک کات مامناوەند لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستپێدەکات، دواتریش کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک کەشوهەوا نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا، لە کاتەکانی شەویشدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت. هاوکات پلەی گەرما لە هەولێر و دهۆک دادەبەزێت و لە ناوچەکانی دیکەش کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
ئەمڕۆ| هەولێر: 21 پلەی سیلیزی | پیرمام: 19 پلەی سیلیزی | سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی | هەڵەبجە:22 پلەی سیلیزی | چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی | دهۆک: 19 پلەی سیلیزی | زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی | ئاکرێ:19 پلەی سیلیزی | گەرمیان:25 پلەی سیلیزی | حاجی ئۆمەران:14 پلەی سیلیزی
سبەی| هەولێر: 19 پلەی سیلیزی | پیرمام: 17 پلەی سیلیزی | سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی | هەڵەبجە:22 پلەی سیلیزی | چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی | دهۆک: 17 پلەی سیلیزی | زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی | ئاکرێ:19 پلەی سیلیزی | گەرمیان:24 پلەی سیلیزی | حاجی ئۆمەران:14 پلەی سیلیزی







