لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: لە کاتی گەیشتنی نووسراوی فەرمی بۆ ئەم بابەتە یاخود هەر بابەتێکی دیکەی هاوشێوە، دوای بەدواداچوون بۆ لێکەوتە و ڕەهەندەکانی ئەم خزمەتگوزارییە و وەرگرتنی بۆچوونی دامودەزگە تایبەتمەندەکان لە ڕووی یاسایی و ئەمنییەوە، بڕیاری پێویستی لەسەر دەدەین.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر بڕیارێک لەم بارەیەوە لەژێر ڕۆشنایی یاسای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ژمارە 19ـی ساڵی 2011 دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.







