بە پشتیوانیی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا لە سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پلاتفۆرمی زانستی و دیجیتاڵی "چارزان" بە فەرمی کەوتە کار.
پلاتفۆرمی "چارزان" وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و پێشکەوتووی دیجیتاڵی کار دەکات، کە ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە کۆکردنەوە، بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی زانست، توێژینەوە و زانیاریی ئەکادیمی بە زمانی کوردی و بە سەرجەم دیالێکت و شێوەزارەکانییەوە لەسەر ئاستی سەرانسەری کوردستان.







