ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی براکەیان، پێشمهرگهى دێرين ئەحمەد ئیسماعیل، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی پێگەیاند.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ وەزیری كاروبارى پێشمەرگە و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیاندا دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوايى بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی، هاوبهشى و هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی.







