ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی فەلەستین لە هەرێم کرد. سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست و ئامادەییی حکوومەتی بۆ هەر هاوکاری و پشتیوانییەک نیشاندا.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی فەلەستین سڵاو و ڕێزی مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستینی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەلەستین کردەوە. هەروەها سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانییە بەردەوامەکانی هەرێمی کوردستانی لە گەلی فەلەستین کرد.







