ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "داواکارین بانگەوازی سەرۆک بارزانی ببێتە بنەمایەک بۆ گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان".
سەرۆکی حکوومەت لە لێدوانەکەیدا تیشکی خستە سەر چەندین پرسی گرنگی ناوخۆیی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، کە جەختی کردەوە پێویستە لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.
هاوکات مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە پاراستنی یەکگرتوویی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی پەیوەست بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرد.







