ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بەیاننامەیەکی سوپای وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگی و خۆکوژییەکانی سەر بە سوپای ئێران، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی (پاتریۆت) و سەکۆکانی هەڵدانی درۆن و مووشەکەکانی سەر بە سوپای ئەمەریکایان لە بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم لە کوەیت کردووەتە ئامانج".
ئەم ڕاگەیەندراوەی سوپای ئێران لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا لایەنی ئەمەریکی و دەسەڵاتدارانی کوەیت هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی قەبارەی زیانەکان و وردەکاریی هێرشەکە بڵاو نەکردووەتەوە.







