دادگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی پارێزەرانی تاوانباران و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق بەڕێوەچووە. بە دەرچوونی ئەم حوکمانەش، کۆی گشتیی ئەو چەکدارە فەڕەنسییانەی کە لەم دۆسیەیەدا سزای زیندانی دراون گەیشتە 16 کەس؛ ئەوان پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە وەرگیرابوونەوە.
لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ و بە پاڵپشتیی سەنتەری نیشتمانی بۆ هاریکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، کە بە پشتبەستن بە داتابەیسی نیشتمانی بەڵگە و بەڵگەنامە فەرمییەکانیان پشکنی و دواتر تۆمەتبارانیان ڕەوانەی دادگای تاوانەکان کرد.
سەپاندنی ئەم سزایانە بەپێی حوکمەکانی ماددەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ـی ساڵی 2005 و بە پشتبەستن بە ماددەی 132ـی یاسای سزادانی عێراقی ئەنجام دراوە.







