سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، لە خاڵێکی پشکنین لە سنووری ناحیەی دارولسەلامی سەر بە پارێزگای دیالە، کەسێکی داواکراو بە ئۆتۆمبێلەکەی نەوەستاوە و بە خێرایی بازگەکەی تێپەڕاندووە، لەبەر ئەوەش هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی دەستبەجێ بە دوای کەوتوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لە میانی ڕاوەدوونانەکەدا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی داواکراوەکە کردووە، بەڵام فیشەکەکان بەر کۆمەڵێک منداڵ کەوتوون کە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون بەو هۆیەوە 3 منداڵ دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە و 5 منداڵی دیکەش برینداربوون.
بەدوای ئەو ڕووداوەدا، وەزیری ناوخۆی عێراق لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە پێکهێناوە، هاوکات لە ئێستادا 1 ئەفسەر و 10 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکراون.







