ئەمڕۆ شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026، عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بە پێویستی دەزانن ئەو گەمارۆ دەریاییە بشکێنرێت کە لەلایەن ئەمەریکاوە خراوەتە سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەی و جەختی کردەوە کە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەندە بە هەڵگرتن و شکاندنی ئەو گەمارۆیەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد کە تەواوی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی هەردوو دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت و دانوستانەکان چڕدەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، عەباس عهراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاندووە کە یەحیئێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن، ڕۆڵی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا دەبینێت و فەرماندەیی سەربازیی ئەو وڵاتەی دراوەتە دەست.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتانی نێوەندگیر لە نێوان واشنتن و تاراندا بەردەوامن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان بۆ لێکنزیککردنەوەی هەردوو وڵات بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن.







