ڕۆژی شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026، ، هونەرمەندی ژەنیار، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ (موراد سەعید کاوە) ناسراو بە (موراد کاوە) لە تەمەنی (53) ساڵیدا بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند موراد کاوە، لە ساڵی (1973) لە شاری (نەغەدە)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە. بەهۆی ئەوەی خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕ بوون، لە تەمەنی (7) ساڵییەوە لە زێدی خۆی دەربەدەر و ئاوارە بووە. لە ساڵی (1986) لە وڵاتی سوید وەک پەنابەر، ماوەی (40) ساڵە نیشتەجێیە.







