ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆش، کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە بە شێوەیەکی گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنیا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە.
هاوکات، کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ سبەی سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2026 خستووەتەڕوو کە تێیدا ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە درەنگانی شەودا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ئەمڕۆ 24 پلە - سبەی 25 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 19 پلە - سبەی 20 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 21 پلە - سبەی 21 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 23 پلە - سبەی 23 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 23 پلە - سبەی 24 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 21 پلە - سبەی 22 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 20 پلە - سبەی 20 پلە
ئاکرێ: ئەمڕۆ 22 پلە - سبەی 23 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 26 پلە - سبەی 27 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 14 پلە - سبەی 15 پلە
سۆران: ئەمڕۆ 19 پلە - سبەی 21 پلە







