ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی عەزمایی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی کردەوە: کاتژمێری سفر بۆ شکاندنی گەمارۆی دەریایی لە ئارادایە و زۆری نەماوە.
عەلی عەزمایی ڕایگەیاند: "کاتژمێری سفر بۆ شکاندنی گەمارۆی دەریایی نزیک بووەتەوە".
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کرد: "پێویستە دوژمن چاوەڕوانی جووڵە بێت لە ئاسمان و دەریا"، هاوکات جەختی کردەوە کە شکاندنی گەمارۆ ئەرکێکە گەڕانەوەی نییە.







