ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ڕووی دا و لە ئەنجامدا سێ کەس بوونە قوربانی.
ئازاد تەها گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رايگەياند: ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندای سۆناتا لە نزیک گوندی پەلاسان سەر بە شارەدێی ڕۆڤیا کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا.
راشیگەیاند: بەهۆی سەختیی ڕووداوەکە بەداخەوە دەستبەجێ كەسێك گیانی لەدەست دا.








