ئەمڕۆ چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە بواری وەرزشی کرا.







