بارەگای بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی ئەکادیمست دکتۆر گۆڤەند شێروانی بڵاودەکاتەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات
دەقی پەیامی بارەگای بارزانی:-
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی دکتۆر گۆڤەند شێروانی،
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەکادیمست دکتۆر ( گۆڤەند شێروانی )مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین، و خۆمام بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایتان پێ ببەخشێت و رۆحی خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
بارهگای بارزانی







