ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنی فەرمیی داوە کە سەرەتای مانگی داهاتوو، پشکی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەکاریی پێویست کراوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەیشتنی نەوتەکە، وەک هەنگاوی یەکەم لە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ساردەکانەوە پرۆسەی دابەشکردنی بەسەر ماڵاندا دەست پێدەکات.







