پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بارانەوە دووبارە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دابەزێن.
هەوال سدیق گەلووزی، شارەزای کەشوهەوا دەڵێت: لە سبەی دووشەممەوە، بەهۆی چوونە ناوچەکەوەی کۆمەڵە هەوایەکی ساردی قەتبی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە ۳ تا ۴ پلەی سێلسیوس دادەبەزن.
ئەو هەروەها دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاریگەریی ئەم پرفشارە کەم ببێتەوە و کەشێکی نائارام جێگای بگرێتەوە، هەروەها دۆخی بارانەوەش لە هەموو ناوچەکان باشتر ببێت.
ئەو زیادیکرد: لە ڕۆژی سێشەممەوە نائارامیی کەشوهەوا دووبارە دەگەڕێتەوە و لە ئەنجامی هاتنی شێی ناوچەیی (ئێستوایی) بۆ ناوچەکەمان، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.







