شەوی شەممە 24 / 10 / 2026 بە درۆن هێرشکرایە سەر دۆڵی ئالانە لە سنووری قەزای خەلیفان.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری کردووەتە ئامانج و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە وردەکاری و زیانەکانی رووداوەکە دەکەن.
چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوە کردووە کە درۆنەکان لە دیوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئاڕاستە کراون.
لە 28ی شوباتی 2026ەوە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئەمەریکا - ئیسرائیل و ئێران، زیاتر لە هەزار هێرشی درۆنی و موشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و بە هۆیانەوە نزیکەی 150 کەس شەهید و بریندار بوون.







