ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، سیداد بارزانی لە ناحیەی دێرەلووک، بەشداریی لە پرسەی کەسایەتیی دیاری نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (نائیف نێروەیی) کرد.
سیداد بارزانی پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی سەرۆک بارزانی گەیاندە خانەوادە، کەسوکار و هەڤاڵانی کۆچکردوو و هیوای خواست خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و ئارامی و سەبووری بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە لێدوانێکیشدا، سیداد بارزانی ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی ئەو خانەوادەیە لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردستاندا کرد کە خاوەنی 17 شەهیدن.







