دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی دادگاکەدایە، هاوکات دانیشتنی پەیوەست بە کاربەڕێکەربوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ 14ـی کانوونی یەکەمی 2026 دواخست.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەو سکاڵا یاسایییەی ڕەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەکرد، دادگاکە جەختی لەوە کردەوە کە یەکلاکردنەوەی ئەم داوایە لە دەرەوەی سنووری دەسەڵات و تایبەتمەندییەکانی دادگای فیدراڵیدایە.
لەلایەکی دیکەوە، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشتن لەسەر سکاڵایەکی دیکە کە تایبەتە بە پۆلێنکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک حکوومەتی کاربەڕێکەر، دانیشتنەکەی بۆ (14ـی کانوونی یەکەمی 2026) دواخست.







