بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، شوێنی بەشی کامێرا و سەرپێچییەکان لە شەقامی 100 مەترییەوە گواستراوەتەوە بۆ ناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەر شەقامی 150 مەتریی خێرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتییان بڵاوی کردەوە: شوێنی "بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی" کە پێشتر لەسەر شەقامی 100 مەتری بوو بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، گواسترایەوە بۆ ناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەیان لەو بەشەدا هەیە، لەمەودوا بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان دەتوانن لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەسەر شەقامی 150 مەتریی خێرا، ڕێگای بەحرکە، سەردانی ئەو بەشە بکەن.







