پاشنیوەڕی ئەمڕۆ هەینی 10/23 / 2026 مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ دەڤەری بادینان ، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تیشکخستنە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، کار و چالاکییەکانی ڕێکخستنەکانی پارتی، لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک تاوتوێ کرا.







