بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەگەری تاوەباران هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت بە تایبەتی لەناوچە شاخاوویەکان، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری رۆژهەڵاتی هەرێم تاکو کاتەکانی دوایی نیوەرۆ بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی دەبێت. پلەی گەرما بە شێویەکی گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی هەینی 23ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت. هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 28 | 26 |
| سلێمانی | 24 | 24 |
| دهۆک | 27 | 27 |
| هەڵەبجە | 25 | 26 |
| زاخۆ | 28 | 28 |
| چەمچەماڵ | 28 | 28 |
| ئاکرێ | 29 | 28 |
| پیرمام | 25 | 26 |
| گەرمیان | 31 | 31 |
| حاجی ئۆمەران | 16 | 16 |







