بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و نمەباران دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی ناوچەکە بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت. بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەک، سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکان نمەبارانی پچڕپچڕ دەست پێدەکات، پاشان لە نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆدا نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی سۆران دەبارێت. هاوکات ئاسمانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک بە بەردەوامی نیمچەهەور دەبێت. هەروەها، پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 30 | 27 |
| سلێمانی | 28 | 26 |
| دهۆک | 28 | 24 |
| هەڵەبجە | 31 | 27 |
| زاخۆ | 30 | 25 |
| چەمچەماڵ | 30 | 28 |
| ئاکرێ | 30 | 26 |
| پیرمام | 26 | 24 |
| گەرمیان | 34 | 32 |
| حاجی ئۆمەران | 20 | 18 |







